iBet uBet web content aggregator. Adding the entire web to your favor.
iBet uBet web content aggregator. Adding the entire web to your favor.



Link to original content: https://ckb.wikipedia.org/wiki/کچێک_شەو_بە_تەنھا_دەڕواتە_ماڵەوە
کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە
پۆستەری سینەمایی
دەرھێنەرئانا لیلی ئەمیرپوور
بەرھەمھێنەر
  • جەستن بێگنۆد
  • سینا سەیا
نووسەرئانا لیلی ئەمیرپوور
ئەکتەران
  • شیلا وەند
  • ئارەش مەرەندی
  • موژان مارنۆ
  • مارشاڵ مانێش
  • دۆمینیک ڕەینس
مۆسیقابێی ڕوو
وێنەگری سینەماییلایل ڤینسێنت
مۆنتاژئالێکس ئۆ فلین
بڵاوکردنەوەVice Films
دەرچوون
  • ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ (2014-01-20) (فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس)[١]
  • ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (2014-11-21) (ئەمریکا)
ماوەی فیلم١٠١ خولەک[٢]
وڵاتئەمریکا
زمانفارسی
داھات$٦٢٨٬٠٠٠[٣]

کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتە ماڵەوە (بە فارسی: دختری در شب تنها به خانه می‌رود) فیلمێکی ترسناکی ڕۆژئاوایی ئەمریکییە[٤] لە نووسین و دەرھێنانی ئانا لیلی ئەمیرپوور. کە بە «یەکەم فیلمی ڕۆژئاوایی خوێنمژی ئێرانی» ناسراوە، لە پڕۆگرامی «نێکست»ی فێستیڤاڵی فیلمی سەندانسی ٢٠١٤دا ھەڵبژێردرا.[٥]

فیلمەکە وا باس کراوە کە لە «شارۆچکەیەکی ڕۆحی ئێرانی بە ناوی شاری بەد» دانراوە و باسی کار و کردەوەکانی «خوێنمژێکی تەنھا» دەکات.[٦]

  • شیلا وەند لە ڕۆڵی کچەکە
  • ئارەش مەرەندی لە ڕۆڵی ئارەش
  • مارشاڵ مانش لە ڕۆڵی حوسێن
  • دۆمینیک ڕەینس لە ڕۆڵی سەعید
  • مۆژان مارنۆ لە ڕۆڵی ئاتی
  • ڕۆما شادانلوو لە ڕۆڵی شەیدا
  • ماسووکا لە ڕۆڵی پشیلەکە[٧]

بابەتەکان

[دەستکاری]

دەرھێنەرەکە، لەبارەی ئەفسازانیی خوێنمژەوە، ئاماژەی داوە کە: «خوێنمژێک زۆر شتە: زنجیرە بکوژ، ڕۆمانسیی، مێژووناس، ئالوودەی مادەی ھۆشبەر – زۆربەیان لە یەکێکدا کۆبوونەتەوە.»[٨] فیلمەکە ورد سەرنجدەداتە سەر ئەم ڕووانەی خوێنمژەکە کە لەلایەن ئەمیرپوورەوە باسکراوە بە چەند شێوازێکی جیاواز.

کەسی سەرەکیی فیلمەکە، کە ناوی «کچەکە»یە، قارەمانێکی ناپاڵەوانە کە مەیلێکی بۆ پیاوی خراپ ھەیە. وەک خوێنمژێک، دەتوانێت شەوان بە شەقامەکاندا بسووڕێتەوە بێ ترسان لە سەلامەتیی خۆی، کە بووەتە ناونیشانی فیلمەکە.[٩] ئەو تاوانکارە، نەک قوربانی، و دەست بەسەر ئەو ھێز و دەزگایەدا دەگرێت کە بۆی ھەڵناگیرێت لە ژینگەیەکی وەک شاری بەددا. بەم ڕێگایە، لاربوونەوەیەکی فێمینیستانەی تێدایە.

ڕۆکابیڵی، کە کاراکتەرێکی کەم ڕۆڵی ڕەگەز چەوسێنە، کە لە پشتەوە دەردەکەوێت و لە ڕیشەی شاری بەددا دەژیت، لە ناو فیلمەکەدا دەردەکەوێت، و وەکو ڕەچاوکەرێکی بێدەنگ بەرامبەر ڕووداوەکانی دەوروبەری مامەڵەدەکات. دەرھێنەر ئەمیرپوور دەڵێت کە: «گەر شتێکی سیاسی ھەبێت [لە فیلمەکەدا]، ئەوە چادرەکە نییە، بەڵکو ڕۆکابیڵییە، چونکە ئاسایی نییە ھاوڕەگەزخواز بیت لە ئێران.»[٨]

بەرھەمھێنان

[دەستکاری]

فیلمێکی کورتی سەرەتایی بە ھەمان ناوەوە لە دەرھێنانی ئەمیرپوور لە فێستیڤاڵەکان پەخشکرا و خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی بردەوە لە فێستیڤاڵی فیلمی ئێرانیی نوور.[١٠]

کەمپینێکی ئیندیگۆگۆ ڕاگەیەندرا لە تەممووزی ٢٠١٢دا بۆ دروستکردنی وەشانێکی درێژی کورتە فیلمەکە. لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٢دا، ئامانجی $٥٥,٠٠٠ی کەمپینەکە تێپەڕێندرا.[١١] پڕۆژەکە بە کۆی $٥٦,٩٠٣ کۆتایی ھات لەلایەن ٢٩٠ خۆبەخشەوە.[١٢]

فیلمەکە لە ماوەی بیستوچوار ڕۆژدا وێنەگیرا، لە شارۆچکەی تافت لە کێرن کەنتری لە باشووری کالیفۆرنیا.

فیلمەکە لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس لە ٢٠١٤دا پریمیەرکرا.[١٣]

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مووڤیمەیکەر، ئەمیرپوور دەربارەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ فیلمسازیدا ووتی:

”خەڵک لێم دەپرسن، ”بۆچی کچێک شەو بە تەنھا دەڕواتەوە ماڵەوەت دروستکرد؟“ وەڵامەکەم ئەوەیە کە تەنھا بووم—لەبەر ئەوەیە. بەڵام ڕوونتر بڵێم، ڕاستییەکە ئەوەیە کە فیلم بۆ پەیداکردنی ھاوڕێ و دۆزینەوەی پەیوەندی نزیک دروستدەکەم؛ پەیوەندییەک لەگەڵ ئەوانی تر لەسەر بنەمای شتێک کە بۆ من مانادارە. ئەو کەسانەی ئەم فیلمانە لەگەڵ تۆدا دروستدەکەن، کاستەکەت و ستافەکەت—وەک ئەوە وایە کە لە گەشتێکی بینیندا بن لەگەڵ تۆدا. ئەوە ئەزموونێکی بێھاوتایە. و کاتێک فیلمەکە تەواودەبێت و دەردەچێت، ئەو کەسانەی حەزیان بە فیلمەکەتە—بینەر، فێستیڤاڵەکانی کە لەخۆی دەگرن، فیلمسازەکانی تر، ھونەرمەندەکان، ڕەخنەگران کە حەزیان بەو شتەیە کە کردووتە—ئەوانە ھاوڕێمن. و منیش لەگەڵ ھەموو کەسێکدا ھاوڕێیەتی ناکەم.“


ئەمیرپوور لە مێژە سکێتەرە، دیمەنی سکێتبۆردینگەکانی فیلمەکەش لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە.[١٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Sundance Film Review: 'A Girl Walks Home Alone at Night'». Variety. January 24, 2014. لە February 28, 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ «A GIRL WALKS HOME ALONE AT NIGHT (15)». British Board of Film Classification. ٧ی نیسانی ٢٠١٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
  3. ^ «A Girl Walks Home Alone at Night (2015) - International Box Office Results». The Numbers. Nash Information Services, LLC. لە ڕەسەنەکە لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٥ی تەممووزی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ Lyne، Charlie (2015-07-24). «A Girl Walks Home Alone At Night: 'the first Iranian vampire western'». The Guardian (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). ISSN 0261-3077. لە December 10, 2016 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  5. ^ Barnes، Brooks (December 4, 2013). «A Sundance Lineup Laced With Race, Horror and Family Turmoil». The New York Times. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  6. ^ Moore، Debi (December 4, 2013). «First Wave of Sundance 2014 Films Announced; See the Horror Highlights Here». Dread Central. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ «Credits at end of film, and cast list on IMDb».
  8. ^ ئ ا Watercutter، Angela (2014-02-05). «Meet the Woman Who Directed the World's Only Iranian Vampire Western». Wired. ISSN 1059-1028. لە 2020-04-30 ھێنراوە.
  9. ^ «Film of the Week: A Girl Walks Home Alone at Night». Film Comment (بە ئینگلیزی). ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤. لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  10. ^ «2012 NIFF Award Winners». Noor Iranian Film Festival (NIFF) official website. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  11. ^ «August 27, 2012 Indiegogo Update». لە ١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  12. ^ «A Girl Walks Home Alone at Night Indiegogo Page». لە ١ی تەممووزی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. ^ Amirpour، Ana Lily (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤). «Know Thyself: Ana Lily Amirpour on the Question "Why" and A Girl Walks Home Alone at Night». MovieMaker Magazine (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣٠ی نیسانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  14. ^ Ito، Robert (2014-11-12). «The Shadow in the Chador». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2020-05-01 ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]