چەقۆکان دەرکەن
چەقۆکان دەرکەن | |
---|---|
دەرھێنەر | ڕایان جۆنسن |
بەرھەمھێنەر |
|
نووسەر | ڕایان جۆنسن |
ئەکتەران | |
مۆسیقا | نەیسن جۆنسن |
وێنەگری سینەمایی | ستیڤ یێدلین |
مۆنتاژ | بۆب دوکسەی |
بڵاوکردنەوە | لاینزگەیت |
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٣٠ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٤٠ میلیۆن دۆلار |
چەقۆکان دەرکەن (بە ئینگلیزی: Knives Out) فیلمێکی ئەمریکیی کۆمێدیای ڕەش و ھەستبزوێنی ساڵی ٢٠١٩یە. لە نووسین، بەرھەمھێنان و دەرھێنانی ڕایان جۆنسنە. فیلمەکە باسی مردنی لەناکاوی گەورەی خێزانێک دەکات، کەوا وا لێکدەدرێتەوە کە کوژرابێت بۆیە، سێ لێکۆڵەری ژیر بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەنێردرێن. فیلمەکە خاوەن کەسایەتیگەلێکی پڕ ئەستێرەیە لەنێویاندا دانیێڵ کرەیگ، کریس ئیڤانس، ئانا دی ئارماس، جەیمی لی کێرتیس، مایکڵ شانن، دۆن جۆنسن، تۆنی کۆلێت، لەیکیت ستانفیڵد، کاترین لانگفۆڕد، جەیدن ماڕتێڵ و کریستۆفەر پلەمەر بەدی دەکرێن.
فیلمەکە لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ یەکەم پەخشی کرا و لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا دەکەوێتە سینەماکانەوە. ڕەخنەگران پێشوازییەکی گەرمیان لە فیلمەکە کرد و بە فیلمێکی ڕەسەن و خاوەن بیرۆکەی جیاواز لە قەڵەمیان دا.
چیڕۆک
[دەستکاری]نووسەرێکی دەوڵەمەند بەناوی ھارلان ترۆمبی خێزانە لێکدابڕاوەکەی بۆ ٨٥ەمین ساڵیادی لەدایکبوونی بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندیەکانیان بانگھێشت دەکاتە خانووەکە. بەڵام ڕۆژی دوای ئاھەنگەکە، ھارلان بەمردوویی دەدۆزرێتەوە بۆیە، لێکۆڵەر بێنوا بلانک دەنێردرێتە خانووەکە تاکوو چاوپێکەوتن لەگەڵ یەکە بە یەکەی ئەندامانی خێزانەکە بکات کە ھەموویان گومانلێکراون لە مردنی ھارلان.
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- دانیێڵ کرەیگ لە ڕۆڵی بێنوا بلاک
- کریس ئیڤانس لە ڕۆڵی ڕانسۆم درایسدەیل ترۆمبی
- ئانا دی ئارماس لە ڕۆڵی مارتا کابرێرا
- جەیمی لی کێرتیس لە ڕۆڵی لیندا درایسدەیل ترۆمبی
- مایکڵ شانن لە ڕۆڵی واڵتەر ترۆمبی
- دۆن جۆنسن لە ڕۆڵی ڕیچارد درایسدەیل ترۆمبی
- تۆنی کۆلێت لە ڕۆڵی جۆنی ترۆمبی
- لەیکیت ستانفیڵد لە ڕۆڵی لێکۆلەری ئێلیەت
- کاترین لانگفۆڕد لە ڕۆڵی مێگ ترۆمبی
- جەیدن ماڕتێڵ لە ڕۆڵی جەیکب ترۆمبت
- کریستۆفەر پلەمەر لە ڕۆڵی ھارلان ترۆمبی
- ئیدی پاتەرسن لە ڕۆڵی فڕان
- ڕیکی لیندھۆم لە ڕۆڵی دۆنا ترۆمبی
- کەی کاڵان لە ڕۆڵی داپیرە نانا ترۆمبی
- فڕانک ئۆز لە ڕۆڵی ئالان ستیڤنس
بەرھەمھێنان
[دەستکاری]لە حوزەیرانی ٢٠١٠دا، دەرھێنەر ڕایان جۆنسن ڕای گەیاند کە خولیای ئەوەی ھەیە فیلمێکی پڕ نھێنی ھاوشێوەی ڕۆمانەکانی نووسەر ئاگاتا کریستی بەرھەم بھێنێت. ھەرچەندە ڕایان داینابوو دوای فیلمی Looper ئەمە بکات، بەڵام دواتر فیلمی Star Wars: The Last Jediی خستە پێشەوە.[١]
فیلمەکە لە ئەیلوولی ٢٠١٨ بەرھەمھێنانی بە فەرمی ڕاگەیەندرا و یەکەمین ئەکتەر دانیێڵ کرەیگ بوو کە پەیوەندی بە کەسایەتییەکانی فیلمەکەوە کرد.[٢] دواتر لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨دا، ئەکتەران کریس ئیڤانس، لەیکیت ستانفیڵد، مایکڵ شانن، ئانا دی ئارماس، دۆن جۆنسن، جەیمی لی کێرتیس و تۆنی کۆلێت چوونە پاڵ کەسایەتییەکانی فیلمەکە.[٣][٤][٥][٦][٧][٨] لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا، کریستۆفەر پلەمەر، جەیدن ماڕتێڵ، کاترین لانگفۆڕد، ڕیکی لیندھۆم، ئیدی پاتەرسنیش چوونە پاڵ کەسایەتییەکانی فیلمەکە.[٩][١٠][١١] لە ئایاری ٢٠١٩دا، ئەکتەر فڕانک ئۆز کەوا لە فیلمی Star Wars: The Last Jedi بەیەکەوە کاری لەگەڵ ڕایان جۆنسن کردبوو ڕای گەیاند کە بە ڕۆڵێکی بچووک لە فیلمەکەدا بەشدارە.[١٢]
جۆنسن ھەریەک لە فیلمەکانی The Last of Sheila, Murder on the Orient Express, Something's Afoot, Murder by Death, Death on the Nile, The Private Eyes, The Mirror Crack'd, Evil Under the Sun, Deathtrap, Clue, و Gosford Park بە ئیلھامبەخشی خۆی بۆ فیلمەکە ناوبردووە.[١٣]
وێنەگرتن
[دەستکاری]وێنەگرتنی فیلمەکە لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە شاری بۆستن دەستی پێکرد و لە ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨یش کۆتاییی پێھات.[١٤][١٥][١٦]
دەرچوون
[دەستکاری]چەقۆکان دەرکەن لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٩دا، لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی تۆرنتۆ یەکەمین پەخشی کرا.[١٧] وا بڕیارە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩یشدا بکەوێتە سینەماکانی جیھانەوە و کۆمپانیای لاینزگەیت ئەرکی بڵاوکردنەوەی لە ئەستۆ گرتووە.[١٨]
پێشوازیی ڕەخنەگران
[دەستکاری]لە وێبگەی ڕۆتن تۆمەیتۆز، فیلمەکە ڕێژەی ٩٩٪ی ھەیە بەپێی پێداچوونەوەی ٨٨ ڕەخنەگر بە تێکڕای ٨٫٤٧/١٠ و کورتەی ڕایەکان نووسراوە «فیلمەکە پڕە لە بیرۆکەی نوێ لە چەشنی فیلمە پڕجۆش و خرۆشەکان و دەرھێنەر ڕایان جۆنسن لەگەڵ کەسایەتییە پڕ ئەستێرەکانی کارێکی نایابیان کردووە».[١٩] وێبگەی مێتاکریتیک نمرەی ٨٤ لە ١٠٠ی بە فیلمەکە داوە بە دەنگی ٢٠ ڕەخنەگر.[٢٠]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Battersby، Matilda (June 3, 2010). «Rian Johnson: How I went from Brick to Brothers Bloom». The Independent. لە July 5, 2019 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە July 5, 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|accessdate=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Fleming Jr.، Mike (٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Toronto Kicks Off With Hot Package: Daniel Craig Stars, Rian Johnson Directs & Scripts Murder Mystery 'Knives Out'». Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Wiseman، Andreas (٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Chris Evans To Join Daniel Craig In Rian Johnson's Red-Hot Murder Mystery 'Knives Out'». Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Wiseman، Andreas (٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Lakeith Stanfield Joins Daniel Craig & Chris Evans In Rian Johnson's Murder Mystery 'Knives Out'». Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Wiseman، Andreas (١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «'Blade Runner 2049' Star Ana De Armas Joins Daniel Craig & Chris Evans In 'Knives Out'; Shoot Begins Next Month». Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ D'Alessandro، Anthony (١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Don Johnson In Advanced Talks For Rian Johnson's 'Knives Out'». Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Kroll، Justin (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Jamie Lee Curtis Joins Rian Johnson's 'Knives Out' (EXCLUSIVE)». Variety (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Kroll، Justin (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Toni Collette Joins Rian Johnson's 'Knives Out'». Variety. لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Kit، Borys (٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Christopher Plummer in Talks to Join Rian Johnson's Murder Mystery 'Knives Out' (Exclusive)». The Hollywood Reporter. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Katherine Langford Joins Rian Johnson's 'Knives Out' (Exclusive)». The Hollywood Reporter. ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Wiseman، Andreas (٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «'Knives Out': Riki Lindhome, Edi Patterson, Raúl Castillo Join Rian Johnson Movie». Deadline Hollywood. لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Pearson، Ben (١٢ی ئازاری ٢٠١٩). «Yoda Actor Frank Oz Reuniting with 'Star Wars: The Last Jedi' Director Rian Johnson to Act in 'Knives Out'». /Film. لە ٢٧ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئابی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Johnson, Rian [@rianjohnson] (January 31, 2019). «Edit room posters: Knives Out edition...» (Tweet). لە February 1, 2019 ھێنراوە – via Twitter.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Knives Out - Production Listing». Backstage.com. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Marc، Christopher (٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨). «Rian Johnson Reuniting With 'Last Jedi' Cinematographer Steve Yedlin For 'Knives Out'». GWW (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Trumbore، Dave (٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Rian Johnson Reveals On-Set Image as Filming Starts on 'Knives Out'». Collider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Lang، Brent (٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩). «Toronto Film Festival: 'Joker,' 'Ford v Ferrari,' 'Hustlers' Among Big Premieres». Variety. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Fleming Jr.، Mike (١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨). «Thanksgiving 2019: Lionsgate To Release MRC's Rian Johnson Murder Mystery 'Knives Out' With Daniel Craig & Killer Cast». Deadline Hollywood (بە ئینگلیزی). لە ٣١ی ئازاری ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی ئازاری ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Knives Out (2019)». Rotten Tomatoes. Fandango Media. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Knives Out reviews». Metacritic. CBS Interactive. لە ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی فیلم
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی کۆمیدیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چەقۆکان دەرکەن تێدایە. |
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- فیلمەکانی ٢٠١٩
- Pages using Lang-xx templates
- فیلمە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی
- فیلمەکانی لاینز گەیت ئینتەرتەینمنت
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی لە دەیەی ٢٠١٠
- ئەو فیلمانەی لە ماساشوستس دانراون
- فیلمە ئەمریکییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە چیرۆکییە ناھێڵییە ئەمریکییەکان
- فیلمەکان دەربارەی خێزانە ناکارامەکان
- فیلمەکان کە لە بۆستن وێنەیان گیراوە
- فیلمەکان سەبارەت بە نووسەران
- فیلمەکانی داھاتوو