ڕامایانا
ڕواڵەت
ڕامایانا ( دیڤاناگەری : रामाय) هەڵبەستێکی پاڵەوانی و کۆنی هیندستانە ، کە لە نێوان ساڵانی ٤٠٠ پێش زایین و ٢٠٠ زایینی نووسراوە. ڕامایانا کە هاوشانی مەهاباراتا دوو داستانی گەورەی هیندستان دروست دەکەن، لە ئەدەبیاتی داستانی هیندیدا بە پایەیەکی گرنگ دادەنرێت. بە پێچەوانەی مەهاباراتا, ڕامایانا تەنها مامەڵە لەگەڵ چیرۆکی جەنگیدا ناکات، بەڵکوو لە نێو چیرۆکەکاندا، مامەڵە لەگەڵ بابەتە زانستی و حەکیمانە هیندییەکان و بۆچوونە فەلسەفی و ئایینییەکان دەکات.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ویکیپیدیای فارسی ڕێکەوتی ٠٧-١١-٢٠٢٤
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕامایانا تێدایە. |