iBet uBet web content aggregator. Adding the entire web to your favor.
iBet uBet web content aggregator. Adding the entire web to your favor.



Link to original content: http://ckb.wikipedia.org/wiki/مەمک
مەمک - ویکیپیدیا، ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەمک

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
مەمکی ژنێکی دووگیان
مەمکی پیاو

مەمک(بۆ مرۆڤ) ، گوان(بۆ ئاژەڵ)، بە بەرزایی سەر سنگی شیردەرەکان (گوانداران) ئەوترێ کە ئەرکی سەرەکی سازدان و دەردانی شیرە . لە ئاژەڵ و مرۆڤیشدا لە ناوچەی سەرووی گەدەدایە. مەمک لە خۆگری لووی شیردەرە کە ژمارەیەکی زۆری لە خۆگرتووە و ئەرکیان درووستکردنی شیرە تا کوو لە رێی گۆی مەمکەوە شیرەکە لە لایەن مناڵەوە بمژرێ. پیاوانیش مەمکیان هەیە بەڵام توانایی سازکردنی شیریان نیە.

مناڵێکی ساوا مەمکی دایکی ئەمژێ

زاراوەناسی

[دەستکاری]

بەکارهێنانی وشەی سینگ بە جێی مەمک لە کوردیدا باوە ، زۆرجار لەبەر شەرم کردن لە کەسانی غەوارە یان شوێنە گشتیەکان بە جێی مەمک ئەوترێ سنگ، بەڵام لە ئەدەبیات و کلتووری کۆنی کوردیدا زۆر جار وشەی سنگ بەکار هاتووە وەک :(سنگی یار).

لە زمانی کوردیدا چەندین و چەند وشەمان بۆ مەمک هەیە: [١][٢][٣][٤][٥]

  • بۆ مرۆڤ: مەمک، مەمگ، مەمکە، مەم، مەمە، مەمڵ، مەمڵە، چی چی، چیچە، چچک
  • بۆ ئاژەڵ: گوان، گوانێ، گوهانی

توێکاری مەمک

[دەستکاری]
ھۆرمۆن
[دەستکاری]

ئەو ئافرەتانەی ڕێژەیەکی بەرز لە ھۆرمۆنی تێستۆستیرۆنیان ھەیە، لەوانەیە سایزی مەمکیان بچووکتر ببێت لەوانەی ھۆرمۆنەکەیان کەمتر ھەیە[٦]

بەشەکانی مەمکی ژن
توێکاری مەمکی ژن

پەراوێزەکان

[دەستکاری]
  1. ^ (فەرهەنگی فارسی-کوردی(ناوەندی)، ماجد مەردخ رۆحانی، لاپەڕەی ٢٦٥)
  2. ^ (هەنبانەبۆرینە،هەژار،لاپەڕەی٨٣٤)
  3. ^ (فەرهەنگی پزیشکی، کارینا، لاپەڕەی ٣٨)
  4. ^ (فەرهەنگی پزیشکی دەوەن، بەرگی یەکەم، د.جەمال رەشید فەرەج، لاپەڕەی١٩٣)
  5. ^ (فەرهەنگی پەزیشکی، د.ئەوڕەحمان عەبدوڵڵا، لاپەڕەی ٦٣)
  6. ^ «Testosterone — What It Does And Doesn't Do». Harvard Health (بە ئینگلیزی). ١٦ی تەممووزی ٢٠١٥. لە ٢ی ئابی ٢٠٢١ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. (ویکیپێدیای فارسی|http://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%BE%D8%B3%D8%AA%D8%A7%D9%86)
  2. (فەرهەنگی فارسی-کوردی(ناوەندی)، ماجد مەردخ رۆحانی،دانشگاه کردستان، سننج- چاپ اول ١٣٨٨)
  3. (هەنبانەبۆرینە، فەرهەنگی کوردی-کوردی-فارسی، عەبولڕحمان شەرەفکەندی (هەژار)،سروش، تاران -چاپی پێنجەم ١٣٨٥ی هەتاوی)
  4. (فەرهەنگی پزیشکی، ئینگلیزی-عەرەبی-کوردی، کارینا، سلێمانی ٢٠١٠ -٢٠١١)
  5. (فەرهەنگی پزیشکی دەوەن، ئینگلیزی-عەرەبی -کوردی، (بەرگی یەکەم)، د.جەمال رەشید فەرەج، چاپخانەی حاجی هاشم- هەولێر ٢٠١٠ )
  6. (فەرهەنگی پەزیشکی،ئینگلیزی-عەرەبی -کوردی، د.ئەوڕەحمان عەبدوڵڵا، چاپخانەی ئاراس-هەولێر، چاپی دووهەم ٢٠٠٩ )
  7. (https://web.archive.org/web/20120411000951/http://www.pezeshkan.org/?p=23337)