مارتین بوبەر
مارتین بوبەر (١٨٧٨-١٩٦٥) فەیلەسووف و دینناسی ئیسرائیلی لە نێوان (١٩٣٠-١٩٣٣) پرۆفیسۆری دینناسی بووە لە فرانکفۆرت. بوبەر ساڵی ١٩٣٨ پاش ئەوەی ھیتلەر دەسەڵاتی گرتە دەست، بوبەر مافی وانەگوتنەوەی نەما و کۆچی فەلەستینی کرد و ھەر ئەو ساڵە بووە پرۆفیسۆری فەلسەفەی جڤاکی لە زانکۆی عیبری لە ئۆرشەلیم.
بنەمای دیالۆگبەندی
[دەستکاری]وەک فەیلەسووف، بوبەر بە «بنەمای دیالۆگبەندی» ناسراوە. یەکەم جار ئەم دیدە لە کتێبی «من و تۆ» (Ich und Du (1923 ھاتە دەربڕین. بوبەر لەوێدا باس لە دوو «وشەی بنەما» یان جووت-وشە دەکات: «من-تۆ» و «من- بابەت [ئەو بابەتە]». ئەم «من» ـە دێتە گۆڕین و پەیوەندە بە دیالۆگی «من» ئایە لەگەڵ «تۆ» دایە یان ڕامان و نۆڕینی «من» ـە لە «ئەو بابەتە».
گشت «تۆ» یەک بەرھەڕەشەیە بکرێتە «بابەت». گشت «دیالۆگ» ێک بەرھەڕەشەیە بگۆڕدرێت بە «نۆڕین لە بابەت». «پەیوەندی من-تۆ» پەیوەندییەک نییە تەنھا لە نێوان مرۆڤ-مرۆڤ و مرۆڤ-خودادا ھەبێت، بگرە دەشێ لە نێوان مرۆڤ لە لایەک و گیانەوەر، ڕوەک و تەنانەت بابەتی بێگیانیش، لە لایەکی دیکە پەیدا ببێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارتین بوبەر تێدایە. |
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تەممووزی ٢٠٢٠
- فەیلەسووفانی ئەخلاق
- لەدایکبووانی ١٨٧٨
- مردووانی ١٩٦٥
- فەیلەسووفانی سەدەی ٢٠ەم
- جووە نەمسایییەکان
- فەیلەسووفانی نەمسایی
- جووە ئاڵمانییەکان
- جووە ئیسرائیلییەکان
- وەرگێڕەکانی سەدەی ٢٠ەم
- فەیلەسووفانی جوو
- فەیلەسووفانی کلتوور
- فەیلەسووفە سیاسەتمەدارەکان
- فەیلەسووفە کۆمەڵایەتییەکان
- سۆسیالیستەکانی جوولەکە