زەڕنە
زەڕنە | |
---|---|
زرنە - Zarneh | |
پۆتانەکان: 33°55′47″N 46°10′57″E / 33.9297°N 46.1824°Eپۆتانەکان: 33°55′47″N 46°10′57″E / 33.9297°N 46.1824°E | |
وڵات | ئێران ڕۆژھەڵاتی کوردستان |
پارێزگا | ئیلام |
شارستان | ئەیوان |
ناوچە | زەڕنە |
بوون بە شارەدێ | ١٩٩٥ |
بەرزایی | ١٠٧٩ مەتر (٣٬٥٤٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٢،٩٦٦کەس[١] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (کەڵھوڕی) |
• ئایین | ئیسلام(شیعە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٤٤ |
زەڕنە شارەدێیەکە لە ناوچەی زەڕنە لە شارستانی ئەیوان لە پارێزگای ئیلام، لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ئێران. ناوەندی ناوچەی زەڕنەیە.[٢]
ناو
[دەستکاری]دوو بۆچوون ھەیە سەبارەت بە ناوی زەڕنە:
- یەکێکیان ئەوەیە، چونکە ئەو زەویانەی کە لەم ناوچەیەدا ھەبوون کوالیتی و بەپیتێکی تایبەتیان ھەبوو، بەراوردیان کردووە لەگەڵ (زێڕ).
- بۆچوونی دووەم لەسەر ئەو ڕاستییە دامەزراوە کە لە ڕابردوودا ئەو کەسانەی لەم ناوچەیەدا دەژیان، ژنێک فەرمانڕەوایییان دەکرد کە ناوی (زەڕینە) بوو، ھەر بۆیەش ئەو ناوچەیە بە ناوی ئەوەوە ناونراوە.[٣]
زەڕنە لە سەفەرنامەکاندا
[دەستکاری]ڕۆژھەڵاتناسی بەریتانی سێر ھێنری ڕاولینسۆن کە لە ساڵی ١٨٣٦دا سەفەری کردووە بۆ ئێران و پێی لەو ناوچانە دانا، لە لێکۆڵینەوەکانیدا لە کتێبی (Passage from Zahab to Khuzestan) کە باس لەوە دەکات کە؛
"لە زەڕنە کەلاوەکانی شارێکی گەورە دیارە". لەوێ گردێک ھەیە کە پێموایە شوێنی قەڵایەک بووە، قەبارەکەی بچووکترە لەوەی لە گیلان. بناغەی بیناکان کە ڕووبەرەکەیان نزیکەی ٨ کیلۆمەتر دەگرێتەوە، ئێستا نزیکە لەگەڵ زەوی یەکسان بن. سێ چوار بینای جیاواز، کە لەوانی تر وەک خۆیان نەشکاوترن، لە دەوری گردەکە دەبینرێن، کە چەندین کۆریدۆری تەسک و قوبەیان تێدایە و پێدەچێت لە سەردەمی پاشا ساسانییەکاندا شوێنی نیشتەجێبوون بوون. لەڕووی شێوازی تەلارسازییەوە ئەم بینایانە ھەمان وێرانەکانی (بان زەردە)ی قەسری شیرینن و گومانم لەوەدا نییە کە ھی ھەمان سەردەمن. بەھەر حاڵ گردەکە و ھەموو بیناکان زۆر کۆنن. لە یەکێکیاندا بڕێکی زۆر خشت لە سەردەمی کایانیان دۆزراوەتەوە و دەرکەوتنی ئەوانی دیکەش دەریدەخات کە دەبێ لە ڕابردووی دووردا دروستکرابن.
ھەروەھا ڕاولینسۆن دەڵێت:
وا دیارە دەشتی ئاریوخ کۆنترین ناوی ئەم ناوچەیە بێت و ھەر لەوێشەوە ئیلامییەکان بە یارمەتی پاشای ئاشوور پەلەیان کرد بۆ نەینەوا. من پێم وایە پایتەختەکەی زەڕنەیە کە من وەسفی کەلاوەکانیم کردووە، لەبەرئەوەی بۆم دەرکەوتووە پێش سەدەی ١٣ی زایینی بە ئاریۆحان پایتەختی دەوڵەتی ماە سەبدان ناسرابوو. ھەروەھا پێم وایە ئەو شوێنەی (حەرە) پەیوەست بە سەردەمی دیلبوونەوە (لە جولەکەکان) ھەیە، پێویستە لەم دەوروبەرییەدا بە دوایدا بگەڕێین و دیسانەوە بێ گومان ئەمە ھەمان شوێنە کە بنیامین تودەلە بە ئاریان ناوی دەبات و ئەوەش دەڵێت نزیکەی ٢٠ ھەزار خێزانی جولەکە لەوێ نیشتەجێ بوون".
شوێنەوار
[دەستکاری]- گۆڕستانی ھلۆچ:
یەکێک لە شوێنەوارە دێرینەکانی شارستانی ئەیوان گۆڕستانی ھلووچ کە دەکەوێتە شارەدێی زەڕنە. ئەم گۆڕستانە ئێستا بەشێکە لە شارەدێی. زەڕنە و زۆرینەی گۆڕاوە بۆ خانووی نیشتەجێبوون. ئەم گۆڕستانە ھی ئەو جووانە بوو کە لە زەڕنە دەژیان. ھلۆچ یان ھێلوچ یەکێک بوو لە فەرماندە و سەرکردە گەورەکانی ئەم خەڵکە، کە دواتر ناوی ئەم گۆڕستانەیان بە ناوی خۆیەوە ناونا.[٤]
دانیشتوان
[دەستکاری]- بە پێی سەرژمێریی گشتیی جەماوەر و خانووی ئێران لە ساڵی ٢٠١٦دا، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارەدێیە (٢،٩٦٦)کەس و (٧٨٥)خێزان بووە.[٥]
- دانیشتووانی شارەدێکە کوردن.
- بە کوردی شێوەزاری (کەڵھوڕی) دەدوێن.[٦]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://www.amar.org.ir/english
- ^ «زبان و گویش مردم ایلام». خبرگزاری برنا (بە فارسی). لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. وڵاتەکەت-باشتر-بناسە/ «ووڵاتەکەت بناسە» (PDF) (بە کوردی).
{{cite web}}
: نرخی|ناونیشان=
بپشکنە (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)[بەستەری مردوو] - ^ http://www.tabnakilam.ir/fa/news/201165/آثارباستانی-شھرتاریخی-زرنھ-تصاویر
- ^ «ناوەندی ئاماری ئێران، فایلی XLSی ئەنجامەکانی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦».
- ^ http://iranatlas.net/index.html?module=module.language-distribution.ilam#
- Pages using the JsonConfig extension
- وتارەکان بە بەستەرە دەرەکییە مردووەکان لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Infobox mapframe without OSM relation ID on Wikidata
- Pages using photo montage with one or fewer images
- ئیلام
- شارەکانی ئێران
- شارەکانی پارێزگای ئیلام
- شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان
- ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران
- شوێنە ئاوەدانەکانی شارستانی ئەیوان