«کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند» لە ڤەژینبوکسدا دانرا
«کۆمەڵەی شیعری فەقێ قادری هەمەوەند» شیعرەکانی «عەبدولقادر کوڕی ڕەسووڵ جوامێر» ناسراو بە «فەقێ قادر» (١٨٣٠-١٨٩٠) لە تیرەی چەلەبیی هۆزی هەمەوەند لە ناوچەی بازیانە.
فەقێ قادر لە هەڵبەستەکانیدا «فەقێ» و «فەقێی دڵ» و «دەروێش»ی وەکوو ناسناوی شیعری بە کار هێناوە. زۆربەی شیعرەکانی سەبارەت بە ئایین، ئامۆژگاری و وەسفی سروشت و سکاڵا لە دونیا و ڕۆژگارە. شیعرەکانی فەقێ قادر لەسەر شێوازی گۆرانی و مەسنەویی دە بڕگەیین.
سوپاس بۆ:
- دادە «هۆزان عەزیزی»، دادە «ئارەزوو فەتحی» و دادە «سروە دەستووم» کە دەقی دیوانەکەیان تایپ کردەوە.